سەردێڕ:

بەشێک لە کەسوکاری زیندانیانی هەولێر لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-07-15

2730 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ژمارەیەک لە کەسوکاری زیندانیانی چاکسازی گەورانی هەولێر لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوە و داوایانکرد، لێبوردنی گشتی بۆ زیندانییەکانیان دەربکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هێرش قادر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ژمارەیەک لە کەسوکاری زیندانیانی چاکسازی گەورانی هەولێر لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوە و داوایانکرد، لێبوردنی گشتی بۆ زیندانییەکانیان دەربکرێت، ئەو کەسوکاری زیندانیانە دەشڵێن، "داوادەکەین یاسای ئازادکردنی مەرجدار کارابکرێتەوە بۆ ئەو زیندانیانەی حوکمەکانیان تەواوبووە."

ئەوەشی خستەڕوو، "کەسوکاری زیندانیان داوادەکەن، پەرلەمانی کوردستان و حکومەت بێنە سەر هێڵ، تاوەکو بەدەم داواکارییەکانیانەوە بچن و چارەسەر بۆ ئەم زیندانیانە بدۆزنەوە."

وابڕیارە لە دانیشتنەکانی داهاتووی پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر کاراکردنەوەی لێبوردنی گشتی و کێشەی زیاندانیانی سیاسی بکرێت.

لەماوەی رابردوودا، لێبوردنی گشتی بەیەکجاری راگیرا، هاوکات، ئازادکردنی مەرجدار لەلایەن داواکاری گشتییەوە راگیراوە.