سەردێڕ:

ترەمپ: بەتەواوەتی مامەڵەکردنمان لەگەڵ هۆنگ کۆنگ دەگۆڕین

فۆتۆ: 
2020-07-15

3603 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەمەودوا وەک بەشێک لە خاکی چین مامەڵە لەگەڵ هۆنگ کۆنگ دەکەن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەوەی خستەڕوو، هیچ ئیمتیازێک و پەیوەندیەکی تایبەتی ئابوری لەگەڵ هۆنگ کۆنگ ناهێڵن و کۆتایی بە شێوازی مامەڵەکردنی پێشوو لەگەڵ ئەو ناوچەیە دەهێنن.

راشیگەیاند، لەمەودوا تەکنەلۆجیای هەستیار و پێشکەوتوو رەوانەی هۆنگ کۆنگ ناکەن، بەو پێیەی وەک بەشێک لە خاکی چین لێی دەڕوانن.

جەختی لەوەشکردەوە، واژۆ لەسەر یاسای سەربەخۆیی هۆنگ کۆنگ دەکات، کە لە ماوەی رابردوودا لە لایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە پەسەندکرابوو.

دوابەدوای سەپاندنی یاسای ئەمنی چین بەسەر هۆنگ کۆنگدا کە رێگە بە پەکین دەدات لێپێچینەوە لە هاوڵاتیانی ئەو ناوچە ئۆتۆنۆمە بکەن، ئەمریکا پەسەندکردنی ئەو یاسایەی بە داکوتینی دوابزمار لە تابوتی دیموکراسی و خۆبەڕێوەبەری هۆنگ کۆنگ ناوبردبوو.

هۆنگ کۆنگ کە بۆ نزیکەی سەدەیەک لەژێر دەستی بەریتانیادابوو، ساڵی ١٩٩٨ بەمەرجی ئەوەی سیستەمی ئابوری و سیاسی جیاواز لە چینی هەبێت و بەشێوەی ئۆتۆنۆم بەڕێوەببرێت، گەڕێنرایەوە سەر چین.