سەردێڕ:

مێردمنداڵێک لەکاتی شوانکاریدا گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-07-15

12257 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی مێردمنداڵیكی تەمەن ١١ ساڵان گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، کە لە کاتی شوانکاریدا گیانیلەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، "کاتژمێر١٠ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، تەرمی مێردمنداڵێکی ١١ ساڵان، کە دانیشتووی گوندی سپێرۆی سەر بە ناحیەی ژاراوەی قەڵادزێ، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و پاش توێکاری بۆ لاشەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە وتەی کەسوکارەکەی، ئەوان مەڕدارن لە بناری قەندیل و کوڕەکەیان ویستوویەتی ئەسپەکەیان راکێشێ و دواتر ئەو گوریسەی بە ئەسپەکەوە بووە، لەدەستی مێردمنداڵەکە گیر بووە و ئەسپەکە ئەوی راکێشاوە و بەو هۆیەشەوە گیانیلەدەستداوە."

باسی لەوەشکردووە، "دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە."