سەردێڕ:

چەند نهێنییەکی دیکەی ترەمپ ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2020-07-15

21255 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری پێشووی ئەمنی ئەمریکا ئاشکرایکرد، دۆناڵد ترەمپ ئیرەیی بە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی روسیا و شی جینگ پینگ سەرۆکی چین دەبات.

جۆن بۆڵتۆن راوێژکاری پێشووی ئەمنی ئەمریکا لە دوایین کتێبیدا بەشێوەیەکی بێزارکەر باس لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکات و دەڵێت، "دۆناڵد ترەمپ ئیرەیی بە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی روسیا و شی جینگ پینگ سەرۆکی چین دەبات"، راشیگەیاند، "ترەمپ حەزی بە گفتوگۆکردن بووە لەگەڵ گەورەپیاوان و ویستویەتی وەک ئەوان خۆی دەربخات و رەفتاربکات."

باسی لەوەشکرد، "ترەمپ سەرۆکێکە کە ناخوێنێتەوە و گوێنادات بە دۆسیە ئاڵۆزەکانی پاراستنی نەتەوەیی."

ئاماژەی بەوەشکرد، "ترەمپ کۆشکی سپی لەڕێگای تەنگژە ناوخۆییەکان لەسەر دەسەڵات بەڕێوەدەبات،" دەشڵێت، "ئەو سەرۆکە متمانەی بە فەرمانبەرەکانی دەوروبەری نییە و شایەنی ئەوە نییە سەرۆکی ئەمریکا بێت."

دۆناڵد ترەمپ لەدوای ئەوەی بەشێوازێکی ناتەندروست مامەڵەی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا کرد، سەرباری ئەوەش زیادبوونی رێژەی بێکاری لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئەودا وڵاتەکەی تەنیوەتەوە، هاوکات، ئەم رووداوانەی دوایی ئەمریکا لەدوای کوشتنی فلۆید و خۆپیشاندانەکان دژی رەگەزپەرستی، هەموو ئەمانە هۆکاربوون لە کەمبوونەوەی جەماوەری ئەم سەرۆکە.