سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-07-14

7847 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٨١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٨٠ چاکبوونەوە و ١٢ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٨١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٦٩ لە سلێمانی، ٤٨ لە گەرمیان، ٤٠ لە هەولێر، ١٤ لە هەڵەبجە و ١٠ لە دهۆک."

ئاماژە بەوەشکراوە، "٨٠ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە ٤١ لە هەولێر، ١٨ لە دهۆک، ١١ لە هەڵەبجە و ١٠ لە گەرمیان."

ئەوەش هاتووە، "١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە ١٠ لە سلێمانی، یەک لە گەرمیان و یەک لە هەولێر." 

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا نۆ هەزار و ٨٧٦ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و ٤٠٤ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣٥٢ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.