سەردێڕ:

بەریتانیا بڕیارێکی دژ بە هواوی دەرکرد

فۆتۆ: 
2020-07-14

7808 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی بەریتانیا بڕیاریدا، هەموو چالاکییەکانی کۆمپانیای هواوی بۆ جێگیرکردنی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم "5G" لە وڵاتەکەیدا ڕابگرێت، دەشڵێت، "ئەم بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە کاری پێدەکرێت."

ئەمڕۆ سێشەممە، ئۆلیڤەر دودن، وەزیری راگەیاندنی بەریتانیا ئاماژەی بەوەکرد، بڕیاریانداوە سەرجەم ئەو چالاکییانەی کۆمپانیای هواوی چینی ڕابگرن کە کار لەسەر جێگیرکردنی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم دەکەن و بڕیارەکەش لە کانونی دووەمی ٢٠٢١ دا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

راشیگەیاند، بڕیاردانەکەیان ئاسان نەبووە، بەڵام ئەوە "ڕاستترین" بڕیارە بە سوودی سێکتەری تۆڕی پەیوەندی و پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەیان.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرزیش، وەزیری راگەیاندنی بەریتانیا داوای لە بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیران کردووە، کە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٧ وڵاتەکەی لە هەموو شتێکی تایبەت بە ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەمی کۆمپانیای هواوی پاکبکاتەوە.

لە ماوەی رابردوودا، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی بەریتانیا بەکارهێنانی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەمی تایبەت بە کۆمپانیای هواوی چینی قەدەغەکرد و رایگەیاند، کە تاوەکو ٢٠٢٧ نابێت هیچ کەرەستەیەکی کۆمپانیای ناوبراو لە وڵاتەکەیدا بمێنێت.