سەردێڕ:

ئەو خووانەی زیان بە گورچییلەکان دەگەیەنن

فۆتۆ: 
2020-07-14

24728 جار خوێندراوەتەوە

زانایان لە زانکۆی مۆسکۆ ئاماژەیان بە چەند کردار و خویەکی هەڵە کردووە، کە کاریگەری نەرێنییان لەسەر تەندروستی گورچیلەکان دەبێت.

ماڵپەڕی "ڕوسیا تودەی" ئاماژەی بە پێنج لە دیارترینیان کردووە، بەم جۆرە:

١. زۆر بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن، بەکارهێنانی زیاد لە پێویستی ئازارشکێنەکان زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنێت.

٢. زۆر بەکارهێنانی خوێ، بەکارهێنانی زیاد لە پێویستی خوێ زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنێت.

٣. کەم خواردنەوەی ئاو، کەم خواردنەوەی ئاو یەکێکی دیکەیە لەو هۆکارانەی زیان بە گورچیلە دەگەیەنێت.

٤. کەم خەوی، کەم خەوی یەکێکی دیکەیە لەو هۆکارانەی زیان بە گورچیلە دەگەیەنێت.

٥. زۆر خواردنی گۆشت، زۆر خواردنی گۆشت یەکێکی دیکەیە لەو هۆکارانەی زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنێت.