سەردێڕ:

لە پەخشی راستەوخۆدا سەرۆک وەزیرانی کەنەدا داوای لێبوردنیکرد

فۆتۆ: 
2020-07-14

9390 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا داوای لێبوردنی کرد لەبارەی بەشداریکردنی لە کارێکی خێرخوازی رێکخراوی "وی چاریتی کەنەدا"، لەدوای ئەوەی بە شکاندنی یاساکانی وڵات تۆمەتبارکرا.

جەستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا داوای لێبوردنی راگەیاند، لەبارەی بەشداریکردنی خۆی و خێزانەکەی لە کارێکی خێرخوازی رێکخراوی "وی چاریتی کەنەدا"، کە تێیدا سەرپەرشتی تەرخانکردنی بڕی ٦٦٤.٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ پرۆگرامێکی خوێندکاران کردووە و ئەوەش ئیشی سیاسییەکان نییە و یاسا شکاندنە.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ترۆدۆ رایگەیاند، "هەڵەمکرد لەوەی راستەوخۆ لەو بڕیارە نەچوومەدەرەوە، زۆر داوای لێبوردن ئەکەم کە بەو کارە هەڵنەستام."

لەماوەی رابردوودا، ترۆدۆ بۆ سێیەمجار رووبەڕووی تۆمەتبارکردن بووەوە و بە شکاندنی یاساکانی وڵات تۆمەتبارکرا.

پێشتر، کۆمسیۆنی ئیتیکی کەنەدا دووجار سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی تۆمەتبارکردووە و هەوڵی دادگاییکردنی داوە کە یەکەمیان گەشتێکی بۆ دوورگەی تایبەتی ئاگاخان قبوڵکردووە، دووەمیان سودوەرگرتن لە کۆمپانیایەکی وڵاتەکەی بۆ مانەوە و بەخشینی کار پێی لە وڵاتی لیبیا.