سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-14

4361 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هەزار و ٧٨٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و هەزار و ٨٣٨ چاکبوونەوە و ٨١ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٧٨٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٥٢٣ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "هەزار و ٨٣٨ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٤٢٠ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٨١ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٨١ هەزار و ٧٥٧ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ٣٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٠ هەزار و ٧٨٢ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.