سەردێڕ:

باڵیۆزی قوبرس لە شوقەکەی خۆی لە رۆمانیا بە مردوویی دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2020-07-14

2712 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی رۆمانیا رایگەیاند، باڵیۆزی قوبرس لە بوخارێستی پایتەختی رۆمانیا لەناو شوقەکەی خۆیدا بە مردوویی دۆزراوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی رۆمانیا رایگەیاند، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، فیلیپۆس کریتیۆتیس باڵیۆزی قوبرس لە رۆمانیا، گیانیلەدەستداوە و لە ئێستادا دۆسیەی گیانلەدەستدانەکەی کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت.

هاوکات، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، باڵیۆزی قوبرس بەدەست کێشەی دڵەوە ناڵاندوویەتی و چاوەڕوان دەکرێت لەدوای پشکنینی جەستەی، هۆکاری راستەقینەی گیانلەدەستدانەکەی ئاشکرابکرێت.

فیلیپۆس کریتیۆتیسی تەمەن ٦٢ ساڵ، لە تەمموزی ساڵی ٢٠١٩ وەک باڵیۆزی قوبرس لە رۆمانیا دەستنیشانکرا.

Former High Commissioner of Cyprus in Australia, Ambassador ...