سەردێڕ:

وێنە.. لە دوو رووداوى هاتوچۆدا دووکەس گیانیانلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-07-14

36601 جار خوێندراوەتەوە

لە دوو رووداوى هاتوچۆدا، یەکێکیان لەسەر رێگای ناحیەی قۆرەتوو-ساڵەح ئاغا و یەکێکی دیکەیان لەسەر رێگاى شۆڕش – چەمچەماڵ، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەر رێگای ناحیەی قۆرەتوو- ساڵەح ئاغا رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی پاتڕۆڵى تایبەت و  بارهەڵگرێکى بەڕادا روویدا و بەهۆیەوە شۆفێری پاتڕۆڵەکە بەناوی (سەردار حەسەن مەعروف) لەدایکبووی ١٩٩٧دانیشتووی ناحیەی رزگاری سەر بەقەزای کەلار گیانیلەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو هێنراوەتە پزیشکی دادوەری کەلار و شۆفێری بارهەڵگرەکەش بە بڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی ٢٤ی هاتوچۆ بەندکراوە".

هاوکات، شەریف رەحیم وتەبیژى تەندروستى چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، "کەسێکى تەمەن ٥٠ ساڵ بە هۆى رووداوێکى هاتوچۆ لە سەر رێگاى شۆڕش- چەمچەماڵ گیانیلدەستدا.

لە ماوەی رابردوودا، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێم رایگەیاند، "له ‌ساڵی ٢٠١٩ دا زیاتر له‌ چوار هه‌زار ‌و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ له ‌هه‌رێمی كوردستاندا روویانداوە و به‌هۆیانه‌وه‌ ٥٧٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ‌شه‌ش هه‌زار ‌و ٨٠٠ كه‌سیش برینداربوون."

Image may contain: sky and outdoor