سەردێڕ:

ئەمڕۆ و سبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2020-07-14

18877 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی موچەی مانگی پێنجی ساڵی رابردووی خانەنشینانی پێشمەرگە و خانەنشینانی شارستانی دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشه‌ممه،‌ موچه‌ی مانگی پێنجی ساڵی ٢٠١٩ی خانه‌شینی پێشمه‌رگه‌ دابەشدەکرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، رۆژی چوارشه‌ممە ١٥ی ئەم مانگە، موچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی بۆ مانگی پێنجی ساڵی ٢٠١٩ دابەشدەکرێت.

ئەو موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی پێنجی ٢٠١٩ی خانەنشینانە.

رۆژی ٢١ی مانگی رابردوو، حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی موچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەرکرد و بەپێی بڕیارەکان بە رێژەی ٢١٪ موچەی زۆرینەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم کەمکرایەوە.

نزیکەی ٦٠ رۆژە موچە دابەشنەکراوە، سەرباری ئەوەی بەغدا لە مانگی رابردوودا بڕی ٤٠٠ ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد، دواتر حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی یەک قەرزی لە کۆمپانیاکان کردووە و بڕێکی زۆری پارەکەی بەغدای بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە تەرخان کردووە، بەو هۆیەوە دابەشکردنی موچە دواکەوتووە.