سەردێڕ:

نیشانەکانی کەمبوونەوەی پرۆتین لە جەستەدا

فۆتۆ: 
2020-07-13

20252 جار خوێندراوەتەوە

کەسانێکی زۆر بەهۆی کەمیی پڕۆتینەوە لە جەستەیاندا، تووشی چەندین کێشەی تەندروستی دەبن بەبێ ئەوەی بزانن هۆکاری تووشبوونیان بەم حاڵەتانە بۆ کەمی پرۆتین دەگەڕێتەوە لە جەستەیاندا.

ماڵپەڕی "Healthline" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە دیارترین نیشانەکانی کەمی پرۆتین کردووە لە جەستەدا کە باشتروایە پشتگوێ نەخرێت، بەم جۆرە:

- ئارەزووی خواردن بە بەردوامی و برسییەتی زۆر.

- دابەزینی کێش بەبێ ڕێجیم و  وەرزش کردن.

- هەستکردن بە ماندوێتی و لاوازیی بەدرێژایی ڕۆژ.

- هەستکردن بە سەرما و توشبوون بە نەخۆشییە وەرزییەکان.

- تێكچوونی سوڕی مانگانە.

- بەردەوامی هەستکردن بە  ئازاری ماسولکەکان تەنانەت دوای ماوەیەکی زۆر لە ڕاهێنانی وەرزشی.

- شکاوی ئێسك پاش بەرکەوتن بە زەبرێکی کەم.

- لاوازبوون و شکانی نینۆکەکان.

- وەرینی قژ بە بەردەوامی.

- ئاوسانی پێست.

ب.ع