سەردێڕ:

پارێزگاری سلێمانی لەبارەى کردنەوەى سنورەکان ڕوونکردنەوە دەدات

فۆتۆ: 
2020-07-13

9067 جار خوێندراوەتەوە

هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاند، "تا ئێستا واده‌ی کردنەوەی سنوورەکان و فڕۆکەخانەی سلێمانی بەڕووی گەشتەکاندا دیارنییە،" دەشڵێت، "کردنەوەى سنورەکان و فڕۆکەخانەکان پەیوەستە بە ئاسایبوونەوەى بارودۆخى وڵاتانى دەورووبەر".

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، "تا ئێستا واده‌ی کردنەوەی سنوورەکان و فڕۆکەخانەی سلێمانی بەڕووی گەشتەکاندا دیارنییە، ئاساییبوونەوەی ڕەوشی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر و کەرتی فڕۆکەوانی کە کەی و چۆن گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە و سنوورەکان دەکرێنەوە بەڕووی گەشتیاراندا دیارنییە،" دەشڵێت، "واده‌ی کردنەوەی سنوورە ئاسمانیی و وشکانییەکان پەیوەستە بە ڕەوشی کۆرۆناوه‌ لە ناوچەکە".

ئاماژەى بەوەشکرد، "کردنەوەی سنوورەکان و فڕۆکەخانەی سلێمانی بەڕووی گەشتیاراندا پەیوەستە بە بارودۆخى ئەو دەوڵەتەی کە گەشتەکەی بۆ دەکرێت، ئەو هێڵی فڕۆکەوانییەی کە گەشتەکە ئەنجام دەدات، هەموو ئەمانە بەیەکەوە پرۆسەی دەستپێکردنی گەشتەکان دیارییدەکەن، دەبێت هەموو ئەمانە ئاسایی ببنەوە تاوەکو بتوانین گەشتەکان ئاسایی بکەینەوە".

لەبارەى کۆرۆناوە لە سلێمانى دەشڵێت، "ئەنجامەکانمان دڵخۆشکەرن، داوا دەکەم خەڵک بەردەوام بن لە خۆپارێزی و خودپارێزی، هەرشوێنێک دەبێتە مایەی قەرەباڵغی، خۆیانی لێ دووربخەنەوە جا ئەگەر ماڵی خۆیان، مزگەوت یان هەر شوێنێکی تر بێت با هاوڵاتییان خۆیانی لێ بە دوور بگرن".