سەردێڕ:

وێنەی دوای تێکشکاندنی سیستمی بەرگری تورکیا لە لیبیا بڵاوکرایەوە

فۆتۆ: 
2020-07-13

24285 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵێک چالاکوانی سەربازی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وێنەی پێش و پاش تێکشکاندنی سیستمی بەرگری ئاسمانی تورکیایان لە لیبیا بڵاوکردەوە.

لە وێنەکاندا، شوێنی سیستمی بەرگری ئاسمانی تورکیا لە پێش و پاش تێکشکاندنیان لەلایەن سوپای نیشتیمانی لیبیا دەردەکەوێت، کە تێیدا پەڵەیەکی گەورە شوێنی بۆمببارانەکە بە دیاریکراوی نیشان دەدات.

هەفتەی رابردوو، میدیاکانی لیبیا رایانگەیاند، سیستمی بەرگری ئاسمانی تورکیا لەلایەن سوپای نیشتیمانی وڵاتەکە لە بنکەی ئەلواتیە "عەقەبە بن نافیع" لە رۆژئاوای لیبیا تێکشکێنرا.

ئەو هێرشە ئاسمانیانەی بەر لە چەند ڕۆژێک سوپای نیشتیمانی لیبیا کردیە سەر بنکەی سەربازیی ئەلواتیە، زیانی زۆری بە سیستمی بەرگریی ئاسمانی جێگیرکراوی تورکیا لەو سەربازگەیە گەیاند و خودی دەسەڵاتدارانی تورکیاش لەسەر زاری خڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری ئەو زیانانەیان نەشاردووەتەوە.

لأول مرة.. نشر صور تكشف آثار تدمير منظومات الدفاع الجوي التركية في ليبيا