سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-07-13

6548 جار خوێندراوەتەوە

 وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٤٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ١٩٤٦ چاکبوونەوە و ١٤ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٤٠ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٧٠ لە هەولێر، ٧٦ لە گەرمیان، ٧٧ لە سلێمانی، ١٤ لە هەڵەبجە، و سێ لە دهۆک."

ئاماژە بەوەشکراوە، "١٩٤٦ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە ٧٥ لە هەولێر، هەزار  ٨٥٠ لە سلێمانى لە ماوەى دوو هەفتەدا، شەش لە ڕاپەڕین، حەوت لە گەرمیان و هەشت لە هەڵەبجە."

ئەوەش هاتووە، "١٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە پێنج لە هەولێر، نۆ لە سلێمانی و دوو لە گەرمیان و یەک لە ڕاپەڕین و دوو لە هەڵەبجە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا نۆ هەزار و ٦٩٥ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و ٣٢٤ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣٤٠ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.