سەردێڕ:

تەرمی دوو سەرنشینی دیکەی بەلەمەکەی دەریاچەی وان دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2020-07-13

2279 جار خوێندراوەتەوە

تەرمی دوو سەرنشینی دیکەی ئەو بەلەمە دۆزرایەوە کە لە ٢٧ی حوزەیرانی ڕابردوودا لە دەریاچەی وان نوقم بوو، بەوەش کۆی ژمارەی تەرمە دۆزراوەکان گەیشتە ٣١ کەس.

میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، تا ئێستا تیمەکان لە گەڕان بە دوای تەرمی سەرنشینانی ئەو بەلەمەدا بەردەوامن کە ٢٧ی مانگ لە دەریاچەی واندا نوقمبوو و ئاماژەیان بەوەشکردووە، "تیمه‌كان به‌ به‌كارهێنانی چوار ئامێری ROW و چوار ئامێری ژێردەریایی به‌رده‌وامن له‌ كاره‌كانیان له‌ كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی چارپاناك له‌ ده‌ریاچه‌ی وان و ئەمڕۆش تەرمی سێ سەرنشینی دیکە دۆزراونەتەوە."

له‌ ٢٧ی حوزه‌یرانی ڕابردوودا، بەلەمێک له‌ شارۆچكه‌ی گه‌ڤاشەوە به‌ره‌و ده‌ریاچه‌ی وان به‌ڕێكه‌وت و پاش ماوەیەک لە بەڕێکەوتنیان بەلەمەکە نوقمبوو، پاشان لە ده‌ریاچه‌ی وان و ده‌ورووبه‌ری، ته‌رمی ١٢ كه‌س دۆزرایه‌وه‌ و دوای هه‌وڵێكی زۆر به‌له‌مه‌كه‌ له‌ قوڵایی ١٠٦.٥ مه‌تر له‌ ناوچه‌ ئاوییه‌كانی دوورگه‌ی چارپاناك دۆزرایه‌وه‌ و بەهۆی ڕووداوەکەشەوە پێنج كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركران.