سەردێڕ:

ئەو خواردنانەی دەبنە هۆی دروستبوونی بەردی زراو

فۆتۆ: 
2020-07-13

17619 جار خوێندراوەتەوە

کەسانێکی زۆر بیرناکەنەوە لە تەندروستی زراویان و گرنگی بەو خواردنانە نادەن کە تەندروستی ئەو ئەندامەی جەستەیان باشتر دەکات یاخود خراپتری دەکات.

دەکرێت زراو توشی بەرد ببێت و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کەسەکە هەست بە ناڕەحەتی بکات، نیشانەکانی ئەم حاڵەتەش بریتین لە ئازاری سك، ئاوسان، سەرگێژخواردن و دڵتێکهەڵاتنی لەگەڵدا دەبێت، بۆ ئەمەش ماڵپەڕی " thehealthsite" ئاماژەی بە کۆمەڵێك لە دیارترینی ئەو هۆکارانە کردوە کە وادەکەن بەردی زراو دروستببێت، بەم جۆرە:

- کاربۆهیدرات و خواردنە شیرینەکان.

- خواردنە سورەکراوەکان چونکە دەوڵەمەندن بە چەوری گۆڕاو.

- خواردنە دروستکراو و دەستکاریکراوەکان، چونکە دەوڵەمەندن بە سۆدیۆم و چەورییە تێرەکان.

- گۆشتی سوور وادەکەن تەندروستی زراو خراپببێت.

- بەرهەمە شیرەمەنییەکان چونکە دەوڵەمەندن بە چەوری و دەبنە هۆی دروستبوونی بەرد.