سەردێڕ:

چەند زانایەکی چین زانیاری نوێ لەبارەی سەرهەڵدانی کۆرۆنا ئاشکرادەکەن

فۆتۆ: 
2020-07-13

18638 جار خوێندراوەتەوە

گەورە راوێژکارێکى پێشووى سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، چەند زانایەکى چینى لەو وڵاتە هەڵاتوون و دەڵێن، ڤایرۆسى کۆرۆنا لە تاقیگەکانى چینەوە دزەیانکردووە و بڵاوبووەتەوە.

ستڤ بانەن راوێژکارى باڵاى پێشووى دۆناڵد ترەمپ، لە چاوپێکەتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەى دەیلى مەیڵى بەریتانى باسى لەوەکردووە، ئەو زانا چینیانە لە تاقیگەکانى شارى وهان و تاقیگەکانى دیکەدا کاریانکردووە و لەئێستادا لەو وڵاتە هەڵهاتوون و لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەکانى ئەمریکا و ئەوروپا کاردەکەن، بۆ دروستکردنى کەیسێکى وردى یاسایی لەسەر ئەوەى ڤایرۆسەکە لە تاقیگە چینیەکانەوە دزەیکردووە.

راوێژکارەکەى پێشووى ترەمپ ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو زانا چینیانە لە ئێستادا قسە بۆ میدیاکان ناکەن، بەڵام چەند کەسانێک لە تاقیگەى وهان و تاقیگەکانى دیکەوە لە ناوەڕاستى مانگى شوباتەوە هاتوون بۆ وڵاتانى رۆژئاوا و بەڵگەکانیان رادەستى دەزگا هەواڵگریییەکان كردووه لەسەر تێوەگلانى حزبى کۆمۆنیستى چین لە دزەکردنى ڤایرۆسەکە و پێشیوایە خەڵک بەو دەرئەنجامانە توشى شۆک دەبن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتریش ئەمریکا و چەند وڵاتێک چینیان بە دزە پێکردنى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ لە تاقیگەکانى ئەو وڵاتەوە تۆمەتبار دەکرد و چینیش تۆمەتەکانى بە بێبنەما وەسفدەکرد.