سەردێڕ:

پارێزگای هەولێر لەبارەی وەرگرتنی ٥٠ هەزارەکەوە روونکردنەوە دەدات

فۆتۆ: 
2020-07-13

73313 جار خوێندراوەتەوە

 نوسینگەی پارێزگاری هەولێر ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باسیان لەوەدەکرد هاوڵاتیانی پارێزگاکانی دیکەی هەرێم بۆ رۆشتنە ناو پارێزگای هەولێر دەبێت ٥٠ هەزار دینار بدەن و دەڵێت، "ئەو بڕیارە لەپێناو کارئاسانی هاتنە ژوورەوەی هاوڵاتییانی شارەکانی دیکەی عێراقە، جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان."

نوسینگەی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لەبارەی قسەکانی پارێزگاری هەولێر لەسەر وەرگرتنی ٥٠ هەزار دینار لەو کەسانەی کە سەردانی هەولێر دەکەن، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "لەلایەن هەندێک کەس و میدیا، لێکدانەوەی هەڵەی بەمەبەست و بێمەبەست بۆ قسەکانی پارێزگاری هەولێر کراوە، کە ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەسەر هاتنە ژوورەوەی خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ پارێزگای هەولێر کردنی."

ئەوەش هاتووە، "پارێزگاری هەولێر زۆر بەڕوونی رایگەیاند، (لەپێناو کارئاسانی هاتنە ژوورەوەی هاوڵاتییانی شارەکانی دیکەی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، سەرقاڵی داڕشتنی میکانزمێکن بۆ ئەوەی ئەو خەڵکانە بتوانن بێنە ناو شاری هەولێر بەمەرجی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لەسەر ئەرکی خۆیان و بە نرخێکی گونجاو.)"

باس لەوەشکراوە، "ئەمەش هەم بۆ کارئاسانی هاوڵاتییان و هەمیش بۆ پەرەپێدانی جموجۆڵی بازرگانی و ڕانەوەستانی کاروکاسبی خەڵک."

ئاماژە بەوەشکراوە، "بۆیە هەرچی دیکەی دەگوترێت بێجگە لەوەی باسکراوە دوورە لەڕاستی و مەبەست لێی تەنیا بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە."