سەردێڕ:

٣١ ساڵ بەسەر تیرۆركردنی قاسملۆدا تێپەڕ دەبێت

فۆتۆ: 
2020-07-13

3300 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ٣١ ساڵ بەسەر تیرۆركردنی عەبدولڕەحمان قاسملۆدا تێپەڕ دەبێت، ئەوەش دوای ئەوەی لە ١٣ی تەمموزی ساڵی ١٩٨٩دا، لە شاری ڤییەننای پایتەختی نەمسا تیرۆركرا و تا ئێستاش بكوژانی قاسملۆ دادگایی نەكراون.

عەبدولڕەحمان قاسملۆ سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بوو، لە کاتی دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی تیرۆرکرا.

قاسملۆ لە ٢٢ی كانونی یەكەمی ساڵی ١٩٣٠یدا، لە بنەماڵەیەكی دەوڵەمەندی یەكێك لە گوندەكانی سەر بە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە.

رۆژی ١٣ی تەمموزی ساڵی ١٩٨٩دا، بۆ دۆزینەوەی کۆتا رێگای چارەسەری ئاشتیخوازانەی کێشەی کورد لە ئێران، نوێنەرانی حزبی دیموکرات کە پێکهاتبون لە عەبدولڕەحمان قاسملو و عەبدوڵا قادری ئازەر و دکتۆر فازل رەسوڵ، بە بێ پاسەوان و یاوەر لەگەڵ چەند نوێنەرێکی حکومەتی ئێران لە ڤییەنا لە سەر مێزی دانوستان دانیشتن و ماوەیەکی کەم دوای دەستپێکردنی دانیشتنەکە تیرۆرکران.