سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. چرکەساتی پێکدادانی دوو کەشتی گەورە

فۆتۆ: 
2020-07-13

9186 جار خوێندراوەتەوە

ڤیدیۆی چرکەساتی پێکدادانی دوو کەشتی لە ڕێڕەوی ئاوی کەنەدا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، کە بە خێراییەکی کەم و بە دوو ئاراستەی جیاواز بەرەو ڕووی یەک تێپەڕین و بەتوندی بەریەککەوتن.

کەشتی ئالانیس و فلۆرانس سپیرت لەکاتی تێپەڕبوونیان بە کەنالی ویلاند لە ئۆنتاریۆ، کە ئەمەش ڕێگایەکی تێپەڕبوونی بارهەڵگرەکانە کە دەریاچەی ئێری و ئۆنتاریۆی کەنەدا پێکەوەدەبەستێتەوە، بەتوندی بەریەککەوتن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و تا ئێستا هۆکاری ئەوە نەزانراوە، بۆ کەشتیوانەکان لە رێگریکردن لە روودانی پێکدادانەکە سەرکەوتوونەبوون.

ئالێکس ستیوارد، چاودێری کەشتییەکان رایگەیاند، "هەرگیز پێشبینی ئەوەم نەدەکرد رووداوێکی لەم جۆرە ببینم"، شایەتحاڵێکیش لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی، "رووداوێکی شێتانە بوو."