سەردێڕ:

پەروەردە: پشووی سبەینێ تاقیکردنەوەکان ناگرێتەوە

فۆتۆ: 
2020-07-13

18716 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، پشووی سبەینێ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ناگرێتەوە و تاقیکردنەوەکان لە کاتی خۆیاندا دەکرێن.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تاقیکردنەوەکانی سبەینێ لە کاتی خۆیاندا دەکرێن و لەبەر پشوو دواناخرێن و ئەو پشووەش وەزارەتەکەیان ناگرێتەوە.

ئەمڕۆ، حکومەتی هەرێم بڕیاریدا سبەی سێشەممە، بەبۆنەی یادی ١٤ی تەمووزەوە لەسەرجەم دامودەزگانی حکومەتدا پشووی فەرمی بێت، جگە لە وەزارەتی پەروەردە.

رۆژی ١١ی ئەم مانگە، بە مەرجی تەندروستی و خۆپارێزییەوە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەستیپێکرد، هاوکات، كۆی گشتی ئەو خوێندکارانەی ئەمساڵ بەشداری لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ دەكەن، بریتین لە ١٤٤ ھەزار و ١٤٢ خوێندکار.