سەردێڕ:

فرسەت سۆفی: ٥٠ هەزار لەو کەسانە دەسەنرێت کە دێنە هەولێر

فۆتۆ: 
2020-07-13

41952 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لەمەودوا لە هەموو بازگەکانی پارێزگای هەولێر پشکنین دادەنێن و پڕێک پارە، کە لە ٥٠ هەزار دینار زیاتر نەبێت لەو کەسانە دەسەنرێت کە سەردانی ئەو پارێزگایە دەکەن.

فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە هەوڵدەدەن بە میكانزمێكی تازە رێگە بە هاوڵاتیان بدەن لە شارەكانی دیكەی هەرێم و عێراق بچنە هەولێر، بۆ ئەوەش لە سەرجەم بازگەكانی هەولێر پشكنین دادەندرێت.

باسی لەوەش کرد، هەر كەسێك كە بیەوێت سەردانی شاری هەولێر بكات دەبێت پشكنینی بۆ بكرێت و بڕێك پارەی دیاریکراوی لەبەرامبەر ئەو پشکنینە لێ وەردەگیرێت کە ٥٠ هەزار دینار زیاتر نەبێت.

پارێزگاری هەولێر وتیشی، "ئەم بڕیارە بە تابیەت بۆ ئەوانەیە کە لە پارێزگاكانی دیكەی عیراقەوە دەچنە شارەکە، رەنگە بۆ ئەوانەی لە شارەكانی دیكەی هەرێم دەچن جیاوازی هەبێت."

فرسەت سۆفی ڕاشیگەیاند، وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە بەمەبەستی بەردەوامبوونی جوڵەی بازرگانی و ئابورییە لە هەولێر.

بڕیاری وەرگرتنی ٥٠ هەزار دینار لە هاوڵاتیان کە دەچنە هەولێر، تا ئێستا لە هیچ پارێزگا و ئیدارەیەکی سەربەخۆی هەرێم و عێراق کاری پێناکرێت و بڕیارەکە تەنیا لە هەولێرەوە دەرچووە.