سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە ​

فۆتۆ: 
2020-07-13

55014 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی درێژکردنەوەی خزمەتی چەند دادوەرێکەوە رایگەیاند، "ئامادەنین لە ژێر هیچ پاساوێكدا بڕیار و كاری نایاسایی تێپەڕێنن."

لە روونکردنەوەیکدا وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەکردووە، "ماوەیەكە لە لایەن هەندێك دادوەر و پارێزەر و كەسایەتی و میدیاكارى بەرێزەوە پرسیارمان لێدەكرێت دەربارەی درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی چەند دادوەرێك."

روونیشیکردووەتەوە،  "ئێمە بۆ هەموو لایەكی ڕادەگەێنین کە هیچ نووسراو و داواكارییەكی لەو بابەتە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری نەهاتووە."

دەشڵێت، "وەزارەتی دارایی و ئابوری ئامادە نییە  لە ژێر هیچ پاساوێكدا بڕیار و كاری نایاسایی تێپەڕێنێت."

لە ٦ی ئەم مانگەدا، دادوەر لەتیف مستەفا رایگەیاند، لەم کەرەنتینەیەدا ئەنجومەنی دادوەری بەبێ پاڵپشتی یاسایی بڕیاریداوە بە درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی پێنج دادوەر کە تەمەنی خانەنشینی واتە ٦٥ ساڵیان تەواوکردووە.