سەردێڕ:

نرخی زێر بەرزترین ئاستی لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوودا تۆمارکرد

فۆتۆ: 
2020-07-13

29396 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٣ی تەمموزی ٢٠٢٠، نرخی زێر بەرزترین ئاستی لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوودا تۆمارکرد و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا هەزار و ٨٠٧ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٨ دۆلار و ١٠ سەنتە.

هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٨ هەزار و ٩٥ دۆلار.

هاوکات، بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٦٨ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٠٢ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٥٢ ھەزار دینارە.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە دوای تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١١ەوە، ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بەم شێوەیەی ئێستا بەرزببێتەوە.