سەردێڕ:

تورکیا کوژرانی سەربازێکی لە خاکی هەرێم راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-13

3486 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، سەربازێکیان لە ئۆپەراسیۆنەکانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمدا کوژرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، "لە ئۆپەراسیۆنەکانی هەرێمی کوردستاندا سەربازێکمان دوای ئەوەی بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا."

لە لایەکی دیکەوە، دوێنێ هێزەکانی هەپەگە بڵاویانکردەوە، لە چیای خامتیر ١٣ سەربازی تورکیایان کوشتووە و لە گردی شەشدارا و خامتیریش لە سێ چالاکی گەریلاکانیاندا سێ سەربازی دیکەیان کوشتووە.

ماوەیەکە، تورکیا بە بیانوی ھەبوونی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆردومانی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات، ھاوکات، لە رۆژی ١٧ی مانگی رابردووەوە، تورکیا ھاتووەتە ناو سنورەکانی ھەرێمەوە و دەستی بە ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ کردووە.