فۆتۆ:
2020-07-12
94546 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هێزێکى عێراقى بەمەبەستى جێگیربوون لە بازگەیەکى باشورى قەزاى کفرى چوونە ناوچەکە، بەڵام لەلایەن هێزەکانى پێشمەرگە و ئاسایشەوە رێگرییان لێکرا.
گەرمیان حەمەی پور پەیامنێرى ئێن ئارتى لە گەرمیان رایگەیاند، هێزە عێراقییەکە پێکهاتووە لە پۆلسیى فیدراڵى و دژە تیرۆرى عێراق، لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنێکدا بۆ راوەدونانى چەکدارانى داعش هاتوونەتە ناوچەکە و دەیانەوێت لە بازگەیەکى پۆلیس لە ناوچەى کارێز لە خوارووى شارى کفرى جێگیربن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئاسایش و پێشمەرگە لەگەڵ ئەو هێزە عێراقییە کۆبوونەتەوە و پێیان راگەیاندوون، ئەوان رێگەیان پێنادەن لەو شوێنە جێگیربن، چونکە ئەو سنورە لەژێر دەسەڵاتى ئەواندایە.
هاوکات، لە گرتەیەکى ڤیدیوییەکدا، بەرپرسى میحوەرى گەرمەسێرى پێشمەرگە، بە تەلەفۆن پەیام بۆ ئەو هێزە دەنێرێت و دەڵێت، ئەگەر نەچنەوە شوێنى خۆیان شەڕ دەستپێدەکات، دەشڵێت، ئەوان چواردەورى ئەو هێزەیان گرتووە پێویستە هەڵوێستى خۆیان راگەیەنن کە بۆ شەڕ هاتوون یان نا.