سەردێڕ:

کونسوڵی میسر لە هەولێر گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-07-12

28922 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دەرەوەى میسر رایگەیاند، کونسوڵى وڵاتەکەیان لە هەولێر گیانیلەدەستدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتى دەرەوەى میسر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەحمەد جیهاد سەعید حارس کونسوڵى وڵاتەکەیان لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان گیانیلەدەستداوە، بەبێ ئەوەى ئاماژە بە هۆکارى مردنەکەى بکات.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەک لە فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە بە میدیا عەرەبییەکانى راگەیاندووە، ناوبراو بە نەخۆشى دڵ گیانیلەدەستداوە.