سەردێڕ:

لە كەركوك پۆلیسێک کوژرا

فۆتۆ: 
2020-07-12

6584 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک رایگەیاند، لە بەردەم ئەكادیمیای پۆلیسی كەركوك، کارمەندێکی بەشی ئەفسەرانی پۆلیس کوژرا.

مازن غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی كەركوك رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بەردەم ئەكادیمیای پۆلیسی كەركوك، محەمەد جەلال كارمەندی بەشی ئەفسەرانی پۆلیس، كە بە ڕەگەز توركمانە و نیشتەجێی ناحیەی تازەی خورماتووە لە باشوری كەركوك، تەقەی لێکراوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

باسی لەوەشكرد، لە سەرەتادا وا لێكدراوەتەوە كە ئەو كارمەندەی پۆلیس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستداوە، بەڵام دواتر لە پشكنینەكانی پزیشكی دادوەرییدا دەركەوتووە فیشەك بەر سەری كەوتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا هۆكاری كوژرانی محەمەد جەلال نەزانراوە و ئەنجامدەرانی هێرشەكەش نەناسراون.