سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-07-12

8049 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٥٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٨٤ چاکبوونەوە و ١٤ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٥٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٨٥ لە هەولێر، ٧١ لە گەرمیان، ٥٥ لە سلێمانی، ١٨ لە هەڵەبجە، ١٥ لە راپەڕین و ١٠ لە دهۆک."

ئاماژە بەوەشکراوە، "٨٤ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە ٦٨ لە هەولێر، شەش لە دهۆک، پێنج لە گەرمیان و پێنج لە هەڵەبجە."

ئەوەش هاتووە، "١٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە پێنج لە هەولێر، پێنج لە سلێمانی و چوار لە گەرمیان."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا نۆ هەزار و ٤٥٥ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ٣٧٨ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣٢٦ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.