سەردێڕ:

لە هەولێر بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەکی رۆشنبیری گردبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-07-12

10313 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەکی رۆشنبیری بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە گردبوونەتەوە.

محەمەد عامر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەکی رۆشنبیران بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە سەرەتاییەکانی وەک، نەبوونی ئاو و ئاوەڕۆ و قیرتاونەکردنی گەڕەکەکەیان گردبوونەتەوە.

لەو بارەیەوە یەکێک لە دانیشتوانی ئەو گەڕەکە باس لەوەدەکات، "چوینەتە لای لایەنە پەیوەندیدارەکان بە پارێزگاریشەوە بەڵام وەڵاممان نادەنەوە."

هاوکات، بۆ زیاتر لە سێ ساڵ دەبێت دانیشتوانی گەڕەکی رۆشنبیری کێشەی ئاو و ئاوەڕۆیان ھەیە و بەوتەی خۆشیان تائێستا ھیچ کەسێک بەدەم داواکارییەکانییان نەھاتووە.

دژی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و تۆڕی کارەبا و رێگاوبانی قیرتاو کراو، رۆژانە لە بەشێک لە گەڕەکەکانی ھەولێر گردبوونەوەی ناڕەزایی بەڕێوەدەچێت.

تا ئێستا، كێشه‌ی كه‌می ئاو له‌ ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی هه‌ولێر هێشتا به‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه‌ و دیاریش نییە کەی بە یەکجاریی چارەسەر دەکرێت.