سەردێڕ:

هەپەگە ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی تورکیای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-07-12

16009 جار خوێندراوەتەوە

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، لە شەڕی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانیان ١٦ سەربازی تورکیا کوژراون، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە زیانەکانی گەریلا بکات.

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە نێوان گەریلاکانیان و سەربازانی سوپای تورکیا شەڕ و پێکدادنی سەخت لە چیای خامتیر هەبووە.

بەپێی راگەیاندراوەکە، گەریلاکانیان لە چیای خامتیر ١٣ سەربازی تورکیایان کوشتووە و لە گردی شەشدارا و خامتیریش لە سێ چالاکی گەریلاکانیاندا سێ سەربازی دیکەیان کوشتووە، بەڵام ئاماژە بە زیانەکانی گەریلا نەکراوە.

لە رۆژی ٩ی ئەم مانگەشدا، هەپەگە ئاشکرایکرد لەئەنجامی دوو چالاکی گەریلاکانیانیدا لە حەفتانین ١٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و سێ گەریلاش لە شرناخ شەهید بوون.