سەردێڕ:

وێنە.. سوپای سوریا رێگە لە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئەمریکی دەگرێت

فۆتۆ: 
2020-07-12

5665 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی سانا، کە میدیای فەڕمی حکومەتی سوریایە چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا، لەلایەن سوپاکەی بەشار ئەسەدەوە رێگە لە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئەمریکی دەگیرێت تێپەڕببن.

ئاژانسەکە باسی لەوەکردووە، کە شوێنی وێنەکان، گوندی سیبات و تلشامیران و مەنسافە لە ناوچەی حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەی هەفتەیەکدا، ئەمە دووەمجارە رێگە لە ئوتومبێلە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی حەسەکە بگیرێت.

رۆژی ١٠ی ئەم مانگە، ئاژانسی سانا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا، لەلایەن بنکەیەکی سەربازی سوپاکەی بەشار ئەسەدەوە لە حەسەکە، رێگە لە ژمارەیەک ئوتومبێلی سەربازیی ئەمریکی گیرابوو تێپەڕببن.

لە تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا دەرکرد، بەڵام دواتر لەژێر فشاردا و بۆ پاراستنی چەند بیرەنەوتێکی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، نزیکەی هەزار سەربازی هێشتەوە.