سەردێڕ:

پاپای ڤاتیکان نیگەرانی خۆی لەبەرامبەر گۆڕینی ئایاسۆفیا بۆ مزگەوت دەربڕی

فۆتۆ: 
2020-07-12

11669 جار خوێندراوەتەوە

پاپای ڤاتیکان لەبەرامبەر گۆڕینی مۆزەخانەی ئایاسۆفیا بۆ مزگەوت لەلایەن حکومەتی تورکیاوە نیگەرانی خۆی دەربڕی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پاپای ڤاتیکان بۆ یەکەمجار هاتەدەنگ و نیگەرانی خۆی لە ئاست بڕیاری گۆڕینی مۆزەخانەی ئایاسۆفیا بۆ مزگەوت دەربڕی، کە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بڕیاری لەسەردرا.

هاوکات، ئەم بڕیارە بووەهۆی توڕەکردنی ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان لە سەرووشیانەوە ئەمریکا کە بێهیوایی خۆی لە ئاستیدا دەربڕی.

ئایاسۆفیا یان ھاجیا سۆفیا کڵێسایەکی کۆنی ئایینی مەسیحییەتە کە لە دوای داگیرکردنی ئەستەنبوڵ بە دەستی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی کرا بە مزگەوت،  لە ساڵی ١٩٣٥ەوە وەکو مۆزەخانە بە کاردێت، ئایاسۆفیا هەمیشە بە جوانترین باڵەخانەی مێژویی ناوزەند دەکرێت، لەساڵی ٢٠١٤ پاپا فرانسیس لەمیانی سەردانی بۆ تورکیا سەردانی ئایاسۆفیاشی کرد، داوایکرد، دووبارە بکرێتەوە بە کڵێسا.