سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانی فه‌رمانى هه‌رێمیى بۆ سێ پۆستى باڵا دەرکرد

فۆتۆ: 
2020-07-12

24355 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمیى بۆ دانانى به‌ڕێوه‌به‌ری گشتيى پۆليس، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆليسى هاتوچۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕه‌گه‌زنامه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ركرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم، فه‌رمانى هه‌رێمیی بۆ ليواى پۆليس تارق ئه‌حمه‌د ئيبراهيم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى پۆليسى هه‌رێمى كوردستان، ليواى پۆليس عه‌بدولقادر عه‌زيز ئيبراهيم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى هاتوچۆى هه‌رێمى كوردستان و ليواى پۆليس هێرش ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ڕه‌گه‌زنامه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان دەرکرد."

ئەوەش هاتووە، رێورەسمەکە به‌ ئاماده‌بوونى ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زيرى ناوخۆ و فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێمى كوردستان بەڕێوەچووە.