سەردێڕ:

کازم فاروق: عێراق رەزامەندە موچەى فەرمانبەرانى بەنداوەکان بدات بەڵام هەرێم مامەڵەکە بەڕێناکات

فۆتۆ: 
2020-07-12

4752 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی عێراقی رەزامەندە موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان بخاتە سەرخۆی، بەڵام حکومەتی هەرێم ناهێڵێت و مامەڵەکە بەڕێناخات.

کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "بەپێی دەستوری عێراقی، بەنداوەکان سیادین و پێویستە حکومەتی عێراق تێچووی سیانە و موچەی فەرمەنبەرانی بدات."

ئاماژەی بەوەشکرد، "ماوەی چەند مانگێکە حکومەتی عێراقی رەزامەندە کە موچەی تەواوی فەرمانبەرانی بەنداوی دوکان و دەربەندیخان بخاتە سەر خۆی و لەوێوە موچەیان بۆ بنێرێت، بەڵام حکومەتی هەرێم وەڵامیان ناداتەوە و مامەڵەکە بەڕێناکات."

دەشڵێت، "ئەم حکومەتە نە خۆی موچەی خەڵکی پێدەدرێت و نە دەشهێڵێت بەغدا موچەیان بۆ بنێرێت."

جگە لەوەی لە مانگی رابردوودا، حکومەتی هەرێم بە رێژەی ٢١% موچەی فەرمانبەرانی کەمکردەوە، ماوەی سێ مانگیشە هێشتا دوو موچەی دابەشنەکردووە.