سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بۆ یەکەمجار ترەمپ دەمامكی بەکارهێنا

فۆتۆ: 
2020-07-12

3404 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەمجار و دوای تێپەڕبوونی نزیکەی چوار مانگ بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە شوێنێکی گشتیدا بە دەمامکەوە دەرکەوت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لەدوای چوار مانگ لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ یەکەمجار و لەکاتی سەردانیکردنی بنکەیەکی تەندروستی لە پایتەختی وڵاتەکە، دەمامکی بەکارهێنا و رێگەیدا وێنەکانی بڵاوببنەوە.

لەمبارەیەوە ترەمپ ئاشکرایکرد، "بەکارهێنانی دەمامک بۆ من کێشەنییە، ئەگەر لەنزیک خەڵکەوەبم ئەوا بەکاریدەهێنم."

میدیاکانی ئەمریکا باسیان لەوەکردووە، ترەمپ لەکاتی چوونی بۆ نەخۆشخانەی واڵتەر ریدی سەربازی لە دەرەوەی واشنتۆن، بەر لەوەی چاوی بە سەربازە بریندارەکان بکەوێت دەمامکێکی رەشی بەکارهێناوە.

لەماوەی رابردوودا، ئالێکس ئازار، وەزیری تەندروستیی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی ئەمریکا رایگەیاند، "بارودۆخە جیاواز و تایبەتەکەی ترەمپ هۆکارە لە بەکارنەهێنانی دەمامک، لەگەڵ ئەوەی حکومەتەکەی داوا لە هاوڵاتیان دەکات دەمامک بەکاربهێنن و خۆیان بپارێزن."