سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە ئایاسۆفیا بانگدرا

فۆتۆ: 
2020-07-12

27845 جار خوێندراوەتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ڤیدیۆی یەکەم بانگدان لە ئایاسۆفیا دوای بڕیارەکەی سەرۆکی تورکیا بۆ گۆڕینی بە مزگەوت بڵاوکراوەتەوە.

دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا بڕیاریدا ئایاسۆفیا لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت بگۆڕێت، هەریەک لە ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رەخنەیان لە بڕیارەکە گرت.

ئایاسۆفیا پەرستگایەکی مێژووییە و ئەندازیارانی دەوڵەتی بیزەنتی دروستیانکردووە. لە سەردەمی گریکییەکاندا وەکو کڵێسایەکی ئۆرسەدۆکس و لە سەردەمی ڕۆمانییەکاندا وەکو کڵێسایەکی کاسۆلیک و لە سەردەمی عوسمانییەکانیشدا وەکو مزگەوت و دواتر لە سەردەمی تورکیای مۆدێرندا، وەکو مۆزەخانە بەکارهاتووە.