سەردێڕ:

سێ بارهه‌ڵگری‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان لە عێراق سوتێنران

فۆتۆ: 
2020-07-12

9949 جار خوێندراوەتەوە

سێ بارهه‌ڵگر كه‌ پێداویستی و‌ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییان بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی لە عێراق ده‌گواسته‌وه‌، له‌لایه‌ن کۆمەڵێک چەکداری نه‌ناسراوه‌وه‌ سوتێنران.

به‌رپرسێكی ئاسایشی پارێزگای دیوانیه‌ راگه‌یاند، "کۆمەڵێک چەکداری نه‌ناسراو كه‌ ئۆتۆمبێلێكیان پێ بووه‌ له‌سه‌ر رێگای وشكانی دیوانیه‌ كاروانێكیان راگرتووه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ سێ بارهه‌ڵگر، دوای ئه‌وه‌ی شۆفێره‌كانیان داگرتووه‌ ئاگریان له‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌رداوه‌."

باسی لەوەشکرد، "بارهه‌ڵگره‌كان خۆراك، پێداویستی و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییان بۆ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی گواستووه‌ته‌وه‌، دوای رووداوه‌كه‌ش چه‌كداره‌كان هه‌ڵهاتوون و شۆفێره‌كانیش به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئیفاده‌ ره‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی دیوانیه‌ كراون."

ئەمە جاری یەکەم نییە پێداویستیی و کەرەستە سەربازییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بسوتێنرێت یاخود دەستیبەسەردا بگیرێت و ئەمریکاش، گروپە میلیشیا شیعەکانی نزیک لە ئێران بەو کارانە تۆمەتباردەکات.