فۆتۆ:
2020-07-12
4167 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لە هەندێک کاتدا.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤١ پلە و نزمترین ٣١ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٤٠ بە ٢٨ و دهۆک ٤٠ بە ٢٦ و کەرکوک ٤٣ بە ٣٢ پلە دەبێت.
سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٢ پلە و نزمترین ٣١ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٤١ بە ٢٩ پلە، دهۆک ٤١ بە ٢٥ کەرکوکیش ٤٣ بە ٣٢ پلە دەبێت.



