سەردێڕ:

وێنە.. بوونەوەرێکی نامۆ زانایان سەرسام دەکات

فۆتۆ: 
2020-07-12

60714 جار خوێندراوەتەوە

بوونەوەرێکی روخسار نامۆ لە کەناری کوینسلاندی ئوسترالیا، زانایان و دانیشتوانی ناوخۆیی وڵاتەکەی سەرسام کرد.

وێنەی بوونەوەرێکی نامۆی دەریایی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکرایەوە کە بووەهۆی سەرسامبوونی زانایان و دانیشتوانی ناوخۆیی ئوسترالیا.

بەکارهێنەرەکەی فەیسبووک کە لەکاتی راهێنانی وەرزشی بەیانیانەی خۆی ئەم بوونەوەرەی بینیوە نوسیوەتی، "بوونەوەرێکم لە کەنارەکە دۆزیەوە، پێموانیە لەو عەنبەرە گرانبەهایانە بێت کە لە گەدەی قرشەوە فڕێدەدرێتە دەرەوە."

هاوکات، لە وێنەکەدا ئەو بوونەوەرە وەک بڵقێک لەسەر لمەکە دەردەکەوێت کە رووپۆشێکی رەق و شێوەیەکی سەیری هەیە.

Blob-like sea creature washes up on Queensland beach leaving ...

Strange Sea Creature Washes Up On Beach - And Could Be Worth A ...