سەردێڕ:

سبەی و دووسبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2020-07-12

108055 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی سەرجەم وەزارەتەکانی راگەیاند و بەپێی خشتەکە، رۆژی دووشەممە و سێشەممە، موچەی پێنج وەزارەت دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، سبەی دووشەممە، ١٣ی تەمووزی ٢٠٢٠، موچەی وەزارەتەکانی شارەوانی و گەشت و گوزار، كارەبا، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوە و سەرۆكایەتی هەرێم، پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەکرێت.

دەشڵێت، دووسبەی سێشەممە، ١٤ی تەمموزی ٢٠٢٠ موچەی خانەنشینان دابەشدەکرێت.

دابەشکردنی موچە لەکاتێکدایە، رۆژی ٢١ی مانگی رابردوو، حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی نوێی بۆ کەمکردنەوەی موچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەرکرد و بەپێی بڕیارەکان بە رێژەی ٢١٪ موچەی زۆرینەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم کەمکرایەوە.

نزیکەی ٦٠ رۆژە موچە دابەشنەکراوە، سەرباری ئەوەی بەغدا لە مانگی رابردوودا بڕی ٤٠٠ ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد، دواتر حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی یەک قەرزی لە کۆمپانیاکان کردووە و بڕێکی زۆری پارەکەی بەغدای بۆ دانەوەی ئەو قەرزانە تەرخان کردووە، بەو هۆیەوە دابەشکردنی موچە دواکەوتووە.