سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار ترەمپ هێرشی ئەلیکترۆنی ئەمریکا بۆسەر وڵاتێک ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2020-07-11

9585 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا بۆ یەکەمجار پشتراستیکردەوە، کە لە ساڵی ٢٠١٨دا، وڵاتەکەی هێرشی ئەلیکترۆنی کردووەتەسەر ئاژانسێکی ڕوسیا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاندووە، کە لە ساڵی ٢٠١٨دا، بە فەرمانی خۆی هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتەسەر ئاژانسی توێژینەوەی ئینتەرنێتی ڕوسیا.

ڕاشیگەیاندووە، کە هێرشە ئەلیکترۆنییەکە بەشێک بووە لە ئۆپراسیۆنێکی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بۆ بەرژەوەندی وڵاتەکەی بووە.

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکیش بڵاویکردەوە، کە ئاژانسی توێژینەوەی ئینتەرنێتی ڕوسیا تۆمەتبارە بە دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦ی سەرۆکایەتی و ٢٠١٨ی کۆنگرێسی وڵاتەکەیان.

لە پاش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠١٦شدا، باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە تۆمەتی دەستێوەردانی ڕوسیا لە ئەنجامی دەنگەکاندا، سزای بەسەر ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی ئەو وڵاتەدا سەپاند.