سەردێڕ:

تەندروستیی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای ڕاگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-11

3951 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، دوو هەزار و ٥٢٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و هەزار و ٥٦٠ چاکبوونەوە و ٨٤ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و ٥٢٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٩٨٨ حاڵەتیان لە بەغدان."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "هەزار و ٥٦٠ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٥٤٧ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٨٤ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٧٥ هەزار و ١٩٤ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ٥٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٣ هەزار و ٧٩ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.