سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. پۆلیس لەکاتی دەستگیرکردنی ژنێکدا گێچەڵی سێکسی پێدەکات

فۆتۆ: 
2020-07-11

224407 جار خوێندراوەتەوە

 میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ئەفسەرێکی پۆلیس لە ویلایەتی ئۆستنی ئەو وڵاتە لەکاتی دەستگیرکردنی ژنێکدا گێچەڵی سێکسی پێکردووە.

بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوبووەتەوە، ژنەکە داوا لە پۆلیسە پیاوەکە دەکات دەست لە جەستەیەوە نەدات و لەلایەن پۆلیسێکی ژنەوە بپشکنرێت.

هاوکات، پۆلیسی ویلایەتی ئۆستن ڕایگەیاندووە، کە ئەو ژنە بەهۆی شکاندنی یاساکانی هاتوچۆوە دەستگیرکراوە و چەندینجار تێپەڕیوە لەکاتێکدا ڕەنگی گڵۆپی ترافیک سور بووە.