سەردێڕ:

وەڵامی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی زیندەوەرزانی و مێژوو

فۆتۆ: 
2020-07-11

25714 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ كاتژمێر ٨ی بەیانی، بە مەرجی تەندروستی و خۆپارێزییەوە، تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەستیپێکرد و پاش تاقیکردنەوەکانیش، وەزارەتی پەروەردە وەڵامی پرسیارەکانی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، كۆی گشتی ئەو خوێندکارانەی ئەمساڵ بەشداری لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ دەكەن، بریتین لە ١٤٤ ھەزار و ١٤٢ خوێندکار.

دابەشبوونی خوێندکاران بەسەر پارێزگاکانی هەرێمدا بەجۆرێکە، ٥١ ھەزار و ٤٥٣ خوێندکار لە پارێزگای هەولێر، ٤٠ ھەزار و ٤٠٥ لە سلێمانی و ٤٢ ھەزار و ٩٦٥ لە دھۆك و دوو ھەزار و ٣٦٦ خوێندکاریش لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە.

پاش تاقیکردنەوەکانیش، وەزارەتی پەروەردە وەڵامی پرسیاری تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆی پۆلی ١٢ی بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیەیە:

بۆ بینینی پرسارەکانی مێژوو کلیک بکە

وەڵامی پرسیارەکانی وانەی مێژوو، بەشی وێژەیی

بۆ بینینی پرسیارەکانی زیندەوەرزانی کلیک بکە

وەڵامی پرسیارەکانی وانەی زیندەزانی، بەشی زانستیی