سەردێڕ:

ترەمپ ڕەگەزنامەی ئەمریکی بەم کەسانە دەدات

فۆتۆ: 
2020-07-11

27658 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە زووی واژۆ لەسەر بڕیاری پێدانی ڕەگەزنامە بەو کەسانە دەدات کە بە "دریمەر" ناسراون و لە منداڵیدا چوونەتە ناو وڵاتەکەیەوە.

ماڵپەڕی فۆکس نیوزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاتەکەیان ڕایگەیاندووە، بە زووی واژۆ لەسەر بڕیارێک دەکات کە تێیدا، ڕێگە بۆ پێدانی رەگەزنامە بە نزیکەی ٦٥٠ هەزار کەس دەکرێتەوە کە بە منداڵیی چوونەتە ناو ئەو وڵاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، کە ئەو وەکو سەرۆک دەتوانێت ئەو بڕیارە دەربکات و ئەو کەسانەی بە منداڵیی هاتوونەتە ئەمریکا دەکات بە بەشێک لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە دادگای باڵای ئەمریکا بڕیاردان لەو بابەتەی وەکو کارێکی نایاسایی پێناسەکردووە و دۆناڵد ترەمپیش دەیەوێت بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مانگی ١١ی ئەمساڵ جێبەجێی بکات.