سەردێڕ:

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی روودانی کارەساتێکی سروشتیەوە هۆشداریدا

فۆتۆ: 
2020-07-11

25360 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی مەترسی روودانی کارەساتێکی سروشتیەوە لە دەرئەنجامی دزەکردنی نەوت بۆناو دەریای سور هۆشداریدا.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، "کەشتی نەوتی سافر کە لە دورگەکانی یەمەن لەنگەری گرتووە، رەنگە ببێتە هۆکاری روودانی کارەساتێکی گەورەی سروشتی."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەگەر لە ئێستادا رێوشوێنی پێویست نەگیرێتەبەر، ئەوا ملیۆنێک و ١٤ هەزار بەرمیل نەوت دزەدەکەنە ناو دەیای سور."

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە رێگەبدرێت پشکنەرەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بچنە کەشتییەکەوە و خاڵیبکەنەوە لە نەوت."

لەلایەکی دیکەوە، موعین عەبدول مەلیک سەرۆکوەزیرانی یەمەن لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزانی یەکێتی ئەوروپا و سەرۆکی نێردەکانی یەکێتی ئەوروپا لە یەمەن جەختی لەوەکردەوە، "پێویستە رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریکردن لەم کارەساتە سروشتییە لەلایەن شارەزایانی نەتەوەیەکگرتووەکان بگیرێتەبەر و خەزێنەی کەشتییەکە لە نەوت خاڵیبکرێتەوە."

لەماوەی رابردوودا، ئەمریکا لەبارەی پەککەوتنی کەشتی گوێزەرەوەی نەوتیی سافر کە دەکەوێتە ناوچەی رەئس عیسا لە دەریای سور و لەلایەن میلیشیا حەوسیەکانەوە دەسەڵاتی بەسەرداگیراوە، هۆشداری روودانی کارەساتی سروشتی دا.