سەردێڕ:

بەشێک لە دانیشتوانی بەردەقارەمان گردبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-07-11

2229 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەشێک لە هاوڵاتیانی بەردەقارەمان دژی نەبوون و کەمی کارەبا گردبوونەوە و چوونە سەر وێستگەی کارەبای بەردەقارەمان.

ئەمڕۆ شەممە، کارزان تاریق پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، "بەشێک لە هاوڵاتیانی کۆمەڵەی بەردەقارەمان سەر بە ناحیەی بازیان دژی کەمی و نەبوونی کارەبا ناڕازایەتیان دەربڕی چوونە سەر وێستگەی کارەبای کۆمەڵەکە و گردبوونەوە، هاوکات، داوای زیادکرنی کارەبای نیشتیمانیان کرد."

بەشێک لە هاوڵاتیان ئاماژەیان بەوەکرد، "چواردەوری ناحیەی بازیان چەندین کارگەی لێیە کە ٢٤ کاتژمێر کارەبایان هەیە بەڵام دانیشتوانی بەردەقارەمان رۆژانە تەنیا ١٠ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانیان هەیە."

دەشڵێن، "ئەو دوو مۆلیدەیەی بۆیان دابینکراوە توانای زۆر لاوازە و هیچ سودێکی بۆ هاوڵاتیان نییە."

ئاماژەیان بەوەشکرد، "بۆیە هاتووینەتە ئێرە، تا بەیەکجاری کێشەکەمان بۆ چارەسەربکەن، بەڵام هەموو جارێک بەرپرسان دەڵێن دەسەڵاتی ئێمە نیە."

ئەوەشیان خستەڕوو، "بەرپەرسی وێستگەکە وتویەتی ٢٤ کاتژمێر چاوەڕێبکەن و دواتر ئەگەر چارەسەرنەبوو ئەوا بەشێوازێکی دیکە داوای چارەسەر بکەن."